پڕۆفیسۆر\دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین
له‌گه‌ڵ زۆر بوونی ژماره‌ی خوێندكاران‌و گه‌شه كردنی زانكۆ و
په‌یمانگاكان، پێویستی هه‌رێم به مامۆستایانی پسپۆر‌و هه‌ڵگرانی
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر رووی له زیاد بوونه. هاوكات، به هۆی به‌رز
بوونه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری پیشه‌یی له ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت‌و له
بازاڕی كه‌رتی تایبه‌تدا، دیسانه‌وه پێویستی هه‌رێم به كادیرانی
پیشه‌یی تایبه‌تمه‌ند، به تایبه‌تی خاوه‌ن بڕاوانامه‌ی بڵندی وه‌ك
ماسته‌ر زیادبووه. بێ گومان ئاماده‌كردنی مامۆستایان‌و كاردیرانی
پێشكه‌وتوو یه‌كێكه له ئه‌ركه قورسه‌كان‌و به‌ره‌نگارییه مه‌زنه‌كانی
به‌رده‌م زانكۆكان. خۆشبه‌ختانه، هه‌ر له زووه‌وه، پێشڕه‌وه
ئه‌كادیمیه‌كان، به‌پێی توانا هیممه‌تیان كردوه‌و به ده‌یان كۆرسی
ماسته‌ریان بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایان پێكهێناوه‌و ده‌رچوه‌كانیان
كه‌لێنی مه‌زنیان پڕ كردۆته‌وه. به‌ڵام نهێنی نییه، كه داهێنان‌و
ئه‌نجامدانی كۆرسه‌كانی ماسته‌ر به‌پێی پلانی سه‌رتاسه‌ری نه‌بوونه‌و له
رووی ژماره‌و ئاستی چۆنایه‌تیشه‌وه، كه‌موكوڕییان پێوه دیاره.
بۆیه‌ش، له‌وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری چاوپێخشاندنه‌وه به كۆرسه‌كانی
ماسته‌ری هه‌موو بواره زانستییه‌كان دراوه.
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=251&Besh=Witar&Cor=2