شعر بۆ کوردستان

0 views
Skip to first unread message

Ezekiel Tulagan

unread,
Aug 5, 2024, 11:35:33 AM8/5/24
to eabretsinddo
ئەرکەئەلکترۆنییەکانمان: زیاد نەکردنی ئاڵۆزی تەکنیکی بۆ دامەزراوەکان و گۆڕینی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا ئەلکترۆنییەکان

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی رێک و خێراتان پێشکەش بکەین ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کوکیز" بە کاردێنێت


کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن) بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا) باشوور (باکووری عێراق) ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان[ا] و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا لە ڕۆژاوای کوردستان[ب] دوو حکوومەتی خۆبەڕیوەبەری کوردن کە لەم دوو بەشەی کوردستاندا باڵادەستن. کوردستان لە ئێراندا بەفەرمی تەنیا وەکوو پارێزگایەک ناسراوە. ھەروەھا کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەفەرمیی نەناسراوە و ناوی کوردستان لە تورکیا نایاسیییە.[٤]


لە سەردەمی کۆندا لەم ناوچەیەدا ھۆزەکانی گۆتی حووری مانناکان و مادەکان ژیاون.[٥] ژینگەی سەرەکی ھۆزی مانناکان باشوور و ڕۆژھەڵاتی زرێچەی ورمێ بووە و دەتوانین بڵێین ناوچەی قەڵایچی لە دەوارندەوری ئێستای شاری بۆکان.[٦] لە سەردەمی داریووشی سێیەم و ئەسکەندەر مادەکان ھاتنە ژێر فەرمانی پارسەکانەوە. پاشایەتی کاردۆخ (کاردۆکان) لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی وان کە دەکەوێتە نێوان پارسەکان و مێزۆپۆتامیا کاتی لاوازبوونی ئیمپراتۆری ساسانی سەربەخۆ بوو و لە ١٨٩ی پێش زایین تا ٣٨٤ی پاش زایین حوکمڕانی دەکرد بەسەر باکووری مێزۆپۆتامیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی. ڕۆمییەکان لەکاتی زۆرداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا بە سەر بەشێکی گەورەی ژینگەی کوردەکان بەتایبەت بەشی ڕۆژاوا و باکووری کوردستان حوکمڕانیان ئەکرد. کاردۆخ بووە ناوچەیەکی باجدەری ڕۆم لە ساڵی ٦٦ی پێش زایین ھەتا ٣٨٤ی دوای زایین. کاردۆخ کەوتبووە ڕۆژھەڵاتی سیلوان کە شارێکە لە ڕۆژھەڵات و باشووری دیاربەکری ئەمڕۆکە. ھێندێ لە مێژووناسەکان نێوان کاردۆخ و ناوە ئەمڕۆیییەکانی کورد و کوردستان پێوەندی دەزانن.[٧][٨][٩] ھەڵبەت ھێندێکیش دژی ئەوەن[١٠] بەڵام لە زانستنامەی کۆلۆمبیادا ئەوە سەلمێندراوە.[١١]


یەکێک لە کۆنترین بەڵگە دۆزراوەکان لە بەکارھێنانی وڵاتی کوردەکان بەڵگەیەکی ئایینی مەسیحی سریانییە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی عەتیق کە گێڕانەوەی گەڕانی قەشەیەکی خەڵکی ئاشوور بە ناوی "ئابدیشۆ" دەکات بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین. کاتێ بەرەو ساسانیان دێت لەسەر سنوور لێی دەپرسن کە لە کوێوە ھاتووی وەڵام دەداتەوە کە دایک و بابم لە ھەزا بوون کە ھەزا گوندێک بووە لە ئاشووردا. لە درێژەدا دەڵێت کە لەلایەن بێ دینەکانەوە لەو شوێنە دەرکراون و لە تامانۆن جێگیر بوون کە وەک ئابادیشۆ دەڵێت لە وڵاتی کوردەکاندا بووە. "تامانۆن" دەکەوێتە ڕاست سەر سنووری تورکیا و عێراقی ئێستا و ھەزا لە ١٢ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شاری ھەولێری ئێستایە. لە جێگەیەکی دیکە ھەر لەم بەڵگەیەدا لە ناوچەی خابوور بە وڵاتی کوردەکان ناوبراوە.[١٢]


لە نیوەی سەدەی ١٠ی زایینیدا ناوچەکە لە نێوان پەنج دەسەڵاتداریدا بەش کرا: لە باکووردا شەدادییەکان (٩٧٥ تا ١١٧٤ی زایینی دەکەوێتە ئەرمەنیای ئێستا) ڕەوادیدەکان (٩٥٥ تا ١٢٢١ی زایینی لە تەبرێز و مەراغەدا) لە ڕۆژھەڵاتدا حەسنەوییەکان (٩٥٩ تا ١٠١٥ی زایینی) و ئانازییەکان یا عەیاران (٩٩٠ تا ١١١٦ی زایینی لە کرماشان و خانەقین) و لە ڕۆژاوادا مەروانییەکان (٩٩٠ تا ١٠٩٦ی زایینی لە دیاربەکر). لە سەدەی ١١دا ناوچەکە کەوتووەتە ژێر دەستی سەلجوقە تورکەکانەوە و لە سەدەی ١٣ بۆ ١٥ بە دەستی مەنگۆلەکانەوە دوای ئەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان تاکو جەنگی جیھانی یەکەم.[١٣] لە چەرخی نێوانیدا کوردستان کومەڵێک بوو لە ناوچە نیوە سەربەخۆکان کە بە ناوی میرنشین دەناسرێت کە بە ڕوالەت لەژێر دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی پاشا یان خەلیفەدا بوون. شیکراوەی مێژووی ئەم میرنشینانە و پێوەندیان لەگەڵ ھاوسێکانیان لە کتێبی شەرەفنامە لە نووسینی شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٩٧) ھاتووە.[١٤] میرنشینەکانی بابان سۆران بادینان و گەرمیان لە عێراقی ئەمڕۆکە بۆتان و بدلیس لە تورکیا و موکریان و ئەردەڵان لە ئێراندا.


کۆنترین بەڵگەیەک کە بەکارھێنانی ناوی کوردستان تێیدا دەسەلمێت دەقێکی مێژوویی ئەرمەنیایە کەسێک بە ناوی matteos urhayci نووسیوە. ئەو باسی شەڕێک دەکات و دەڵێ کە لە شوێنێک نزیکی ئامەد لە ١٠٦٢ لە کوردستان ڕوو دەدات.[١٥][١٦] بەڵگەی دووھەم پەراوێزێکە لە ئینجیلێکی دەستنووسراوەی ئەرمەنی کە لە ١٢٠٠ی زایینیدا نووسراوە:[١٧][١٨]


لە سەدەی ١٦ی زایینی دوای شەڕە خاچھەڵگرییەکان ناوچە کوردنشینەکان لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەشکرا. زۆربەی پرۆسەی دابەشکردنی کوردستان دوابەدوای شەڕی چاڵدێران لە ١٥١٤ی زایینیدا ڕوویدا کە دواتر تەنھا بە ڕواڵەت لە گرێبەستی زوھاب (زەھاب قەسرشیرین) لە ساڵی ١٦٣٩دا بە فەرمی کرا.[٢٠] لەکاتی شەڕی جیھانی یەکەم زۆربەی کوردەکان لە پارێزگای کوردستان و لەسەر سنووری عوسمانییەکان بوون. دوای لەیەکبوونەوەی ئیمپراتوری عوسمانییەکان ھێزە یەکگرتووکان (واتە وڵاتانی: فەڕەنسا بەریتانیا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیتالیا و ژاپۆن) بڕیاریاندا لەسەر سنووری پێشووی عوسمانی چەند وڵاتێکی نوێ دامەزرێنن. بەپێی پەیمانی سێڤر کوردستان و ئەرمەنیاش یەکێک بوون لەم وڵاتانە. بەھەر شێوە دوای داگیرکردنەوەی ناوچەکە لەلایەن ھێزەکانی ئاتاتورک ھێزە یەکگرتووکان لەگەڵ پەیمانی لۆزان ڕێککەوتن و سنوورە نوێکانی کۆماری تورکیا دیاریکرا و کوردەکان بێ ناوچەیەکی سەربەخۆ مانەوە. بەشێکی لە ناوچە کوردنشینەکان کەوتە ناو سنووری نوێی تورکیاوە و بەشێکی دیکەی لکێندرا بە سووریا و عێراق کە لەژێر دەسەڵاتی فەڕانسا و بەریتانیا بوون.


لە کۆتایی شەڕی کەنداودا ھێزە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی قەدەغەیان بۆ فڕۆکەکان دامەزراند. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی بەشی باشووری کوردستان کە دەکەوێتەوە باکووری عێراق بتوانێ لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوچەیەکی سەربەخۆ دامەزرێنێت کە دەسەڵاتی ناوخۆ و پاڕلەمانی ھەیە.

3a8082e126
Reply all
Reply to author
Forward
0 new messages