به‌شداری شاندێکی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تی کوردان‌و یه‌کیه‌تی لاوان له سمیناری مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له وه‌ڵاتی سوئێد
رۆژی شه‌ممه 20ی سه‌رماوه‌ز، به‌رانبه‌ر به 11ی دیسامبری2010 له سه‌ر داواکاری فه‌رمی به‌شی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له وه‌ڵاتی سوئێد، شاندێکی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تی کوردان و یه‌کیه‌تی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌شتی حسام حه‌یده‌ری له سمینارێک سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ به‌شداریان کرد.
سه‌ره‌تای سمیناره‌که خاتوو مارییا سڤێنسون رێکخه‌ری به‌شی مافی مرڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له باشوری سوئێد باسێکی گشتی له سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ کرد. دواتر خاتوو مارییا ئاندێرسون باسێکی له سه‌ر بارودۆخی خراپی ژنان و کچان له وڵاتی کونگو کرد‌و هه‌روه‌ها دکیومێنتارێکی له سه‌ر بارودۆخی ژنان و منداڵان له ئه‌و وه‌ڵاته پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرد‌و دوای کورته فیلمه‌که به‌رێزیان وه‌ڵامی پرسیاری به‌شدار بووانی دایه‌وه.
دواتر هه‌یئه‌تی به‌شدار بوو چاویان به به‌رپرسانی ئه‌و رێکخراوه‌یه که‌وت‌و جه‌ختیان له سه‌ر هاوکاری دوو لایانه له سه‌ر چه‌مکی مافی مرۆڤ کرد‌و هه‌روه‌ها پێداگری له سه‌ر هاوکاری زۆرتر له نێوان یه‌کیه‌تی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له وه‌ڵات سوئێد کرا.