جێگری سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تیی لاوان:
ماف‌و ئازادییه‌كانی تاك له‌بوونی رێكخراوه به‌هێزه‌كان دا پارێزراو ده‌بێ‌و ئه‌م رێكخراوانه‌ش له تاكه‌كان پێك دێن
فواد حه‌قیقی پێی وایه: له كۆمه‌ڵگا دێمۆكراتیكه‌كان دا سێ بیاڤی تاكه كه‌س، گشتی‌و ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، به‌ڵام له وڵاتانی داخراوی وه‌ك ئێران دا بیاڤی گشتی بوونی نیه‌و بیاڤی تاكه‌كه‌س یان تایبه‌تیش به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی حكوومه‌ت دایه.
فواد حه‌قیقی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی‌دا كه بۆ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پێك هاتبوو باسی له ره‌وشی هه‌نووكه‌یی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌و ئه‌و گرفتانه‌ی كه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له فه‌زای كوردستانی ئێران دا له‌گه‌ڵی رووبه‌ڕوویه، كرد.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه رێكه‌وتی 15ی رێبه‌ندانی 1389 پێك هاتبوو، فواد حه‌قیقی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تیی لاوان، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی له‌نێوان رێكخراوه‌كان له كۆمه‌ڵگا دێمۆكراتیك‌و كراوه‌كان‌و، ره‌وشی رێكخراوه‌كان له وڵاته داخراوه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وشی هه‌نووكه‌یی یه‌كیه‌تیی لاوان دا كرد.
فواد حه‌قیقی بۆ ئاشنابوونی زیاتر له‌گه‌ڵ جۆری كار‌وچالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و رێكخراوه هاوچه‌شنه‌كانی‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره رێكخراوانه بتوانن ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن، كۆمه‌ڵگای بۆ سه‌ر سێ بیاڤی: تایبه‌تی، گشتی‌و حكوومه‌ت دابه‌ش كرد. ناوبراو سه‌ره‌تا له بیاڤی تاكه‌كه‌سه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه هه‌ر تاكێك سنوور یان چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و له‌و وڵاتانه‌دا كه بیاڤی گشتی خاوه‌ن هێزه‌و ده‌توانێ به‌رگری له حكوومه‌ت بكات، بیاڤی تاكه‌كه‌سیش پارێزراوه‌و تاك خاوه‌ن هه‌موو مافه‌كانی خۆی ده‌بێ‌و نه حكوومه‌ت‌و نه هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكی دیكه‌ش ناتوانن‌و بۆیان نیه ئه‌م بیاڤه ببه‌زێنن.
به‌وته‌ی ناوبراو به‌ڵام چونكه له وڵاتانی داخراوی وه‌ك ئێران دا بیاڤی گشتی بوونی نیه بیاڤی تاكه‌كه‌س زۆر به ئاسانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌به‌زێنرێ‌و له به‌رده‌م مه‌ترسی به‌رده‌وام دایه.
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تیی لاوان، پێی وایه كه بیاڤی گشتی له‌نێوان بیاڤی تاكه‌كه‌س یاخود تایبه‌ت‌و بیاڤی حكوومه‌ت دا جێ ده‌گرێ‌و كاتێك كه ئیراده‌ی تاكه‌كان خۆی ده‌رده‌خات‌و ده‌رده‌بڕدری بیاڤی گشتی دروست ده‌كات. ئه‌م بیاڤه‌ش له وڵاتانی دێمۆكراتیك دا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پڕی ده‌كه‌نه‌وه، وه له‌هه‌ر وڵاتێكدا كه ئه‌م بیاڤه بوونی هه‌بێ‌و به‌هێز بێت، بیاڤی تاكه كه‌س ئه‌منتر‌و پارێزراو ده‌بێت‌و رێگه له ده‌ستدرێژییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌كانی تاك ده‌گرێ.
به‌وته‌ی ناوبراو، به‌ڵام له وڵاتانی نادێمۆكراتیك دا شتێك به‌ناوی بیاڤی گشتی بوونی نیه‌و ئه‌م بیاڤه حكوومه‌ت داگیری كردووه، هه‌ربۆیه‌شه تاك هه‌میشه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ره.
فواد حه‌قیقی له باسی بیاڤی حكوومه‌ت دا، پێی وابوو حكوومه‌ت دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر شانه: 1ـ پارێزگاری كردن له ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كان‌و 2ـ پارێزگاری كردن له مافی خاوه‌ندارێتی. كه تا چه‌نده بیاڤی گشتی چالاكتر بێت حكوومه‌ت زیاتر پابه‌ندی ئه‌رك‌و مافه‌كانی خۆی ده‌بێ‌و له ئاكام دا بیاڤی تاكه‌كه‌سیش پارێزراو ده‌بێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان ره‌خنه‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر باسه‌كه‌و پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به یه‌كیه‌تیی لاوان هێنایه گۆڕێ.