یه‌كیه‌تیی لاوان ڕێز له‌ مێدیاوانان و كاراكته‌رانی بواری وه‌رزش ده‌گرێت

0 views
Skip to first unread message

dara natiq

unread,
Dec 25, 2010, 11:25:20 AM12/25/10
to nal...@gmail.com, capk...@googlegroups.com

له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ هه‌ولێر...

یه‌كیه‌تیی لاوان ڕێز له‌ مێدیاوانان و كاراكته‌رانی بواری وه‌رزش ده‌گرێت

 

ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23/12/2010ی‌ زایینی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی بارزان سپۆرت، ڕێزیان له‌ 49 مێدیاكار و چه‌ند به‌رپرس و وه‌رزشوانێكی دێرینی‌ كوردستان گرت.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌  به‌رپرسی كارگێڕی و وه‌رزشی هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر (سابیر ئه‌حمه‌د)، سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران (دارا ناتق)، سكرتێری یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستان (ئومێد خۆشناو)، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلیپمیی هه‌رێمی كوردستان (م. سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و) و ئه‌مینداری گشتیی لیژنه‌ی ئۆلیپمی (د. ئالان قادر) و سه‌رۆكی یه‌كیه‌تیی تۆپی پێی كوردستان (سه‌فین كانه‌بی) به‌ڕێوه‌چوو.

 

له‌ سه‌ره‌تای‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان دارا ناتق سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، غازی حه‌سه‌ن خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی بارزان سپۆرت و ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كیه‌تیی لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌ پێشكه‌ش كردنی‌ په‌یامی‌ تایبه‌تی‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ وه‌رزش له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌ گرینگییه‌وه‌ باسی بواری‌ وه‌رزشیان كرد، هاوكات ئاستی‌ به‌ره‌وپێش چوونی‌ وه‌رزشی‌ كوردستان و رۆڵی‌ رێكخراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رز نرخاند و بایه‌خدانی زیاتر به‌ پێڤاژوی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ وه‌رزشی‌ كوردستانیان به‌ پێویست زانی.

 

دواتر رۆژنامه‌ی بارزان سپۆرت رێزی له‌  خه‌بات و تێكۆشانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تییه‌كان گرت كه‌ له‌ رابردوو‌و ئێستا دا ڕۆڵیان له‌ پێشخستنی بواری وه‌رزش دا هه‌بووه‌. هه‌روه‌ها دیارییه‌كی تایبه‌تی به‌ سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دیموكراتی كوردستان (دارا ناتق)  به‌خشی، له‌ پای خزمه‌تكردنیان به‌ وه‌رزش و لاوان دا.

 

دواتر رێوڕه‌سمی‌ رێزلێنان له‌ راگه‌یاندكاران له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، كه‌ له‌وێدا رێز له‌ 49 رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكاری‌ بواری‌ وه‌رزشی‌ گیرا كه‌ رۆلێكی‌ به‌رچاویان له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گرینگی‌ دان به‌ لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ وه‌رزش له‌ باشووری‌ كوردستان و ناساندنی‌ ده‌یان دیارده‌ی‌ جوان و زانستی‌ به‌ كۆمه‌ڵگای‌ وه‌رزش كه‌ توانیان بوونی‌ خۆیان به‌ كۆڕی‌ گشتی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ جیهانیی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ وه‌رزش بسه‌لمێنن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ لاوانه‌وه‌ خه‌ڵات كران، خۆشحاڵی‌ خۆیان له‌و كرده‌وه‌یه‌ ئه‌م یه‌كیه‌یتیه‌ ده‌ربڕی‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ كه‌ رێزیان لێ گیرا بریتیین له‌:

 

1 - عیماد قادر/ 2- بۆتان جه‌لال/ 3- سابیر ئه‌حمه‌د/4 - ته‌ڵعه‌ت نووری/ 5- سالار جه‌لال/ 6 - جه‌لال په‌رێشان/ 7 - ڕه‌زا كاكه‌یی/ 8 - فه‌رهاد ئه‌كره‌م/ 9 -  زاگرۆس نانه‌كه‌لی/ 10- زیاد هورمزیار/ 11- ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا/  12 - مه‌حموود هه‌ولێری/ 13 - محه‌ممه‌د سه‌عید كورده‌/  14 ئه‌رده‌لان وه‌لی/ 15 - جه‌وهه‌ر فه‌تاح/ 16– ئیحسان تاهیر/ 17 - هاوار مورتكه‌یی/ 18 - برزۆ ئه‌حمه‌د/ 19 - ئه‌رده‌لان قادر/ 20 - مه‌هدی به‌دری/ 21 - سامان بریفكانی/ 22 – كارۆخ له‌تیف/ 23 - ڕێبوار محه‌ممه‌د/ 24- غه‌ریب قادر/ 25 - ئاراس ڕواندزی/ 26 - تریفه‌ سابیر/ 27 - شادان به‌كر/  28- سه‌نگه‌ر زرار/ 29 - ئیسماعیل ڕه‌ئووف/  30 - تریفه‌ ئازاد/ 31- هونه‌ر عومه‌ر/  32 – سامان سلێمان/ 33- ئه‌حمه‌د مسته‌فا/ 34 - سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌ددین/ 35 – شوان ڕه‌ئووف/  36 - ڕێبین ره‌مزی/ 37 – نه‌شئه‌ت محه‌ممه‌د/ 38 - هاوكار قادر/ 39 - مه‌سعوود حه‌سه‌ن/ 40 - كاروان مه‌سعوود/ 41 -  ئه‌سعه‌د ئیسماعیل/ 42 - محه‌ممه‌د كارێزی/ 43- كارزان كانه‌بی/  44- كازم محه‌ممه‌د/ 45- به‌ختیار مسته‌فا/ 46- شاهین برادۆستی/  47 - داستان شێروانی/ 48 – ڕه‌حیم ئه‌حمه‌دی/ 49 – مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د.

 
---------------------------------------------------------------------------------------
Dara Natiq
Secretary General of:
Democratic Youth Union of Iranian Kurdistan
TEL: +964 750 113 38 75    //   +964 770 136 11 40
URL:: www.lawan.org,  
 www.kurdistanmedia.com
----------------------------------------------------------------------------------------


peyam.doc
DSC07435.JPG
DSC07439.JPG
DSC07436.JPG
DSC07455.JPG
DSC07468.JPG
DSC07471.JPG
DSC07472.JPG
DSC07479.JPG
DSC07489.JPG
hewal.doc
DSC07499.JPG
DSC07403.JPG
DSC07415.JPG
DSC07422.JPG
DSC07428.JPG
DSC07430.JPG
DSC07432.JPG
Reply all
Reply to author
Forward
0 new messages