رێكه‌وتی 5ی خاكه‌لێوه‌ی 1389 ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزانه‌ی خۆی به‌ڕێوه برد.
له یه‌كه‌م دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دارا ناتق، سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تیی لاوان، سه‌باره‌ت به وه‌زعییه‌تی ته‌شكیلاتی ئه‌م
رێكخراوه‌یه هه‌م له كوردستان‌و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات باسێكی خسته‌ڕوو و، هه‌روه‌ها راپۆرتێكی كورتیشی له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كاروباره ئامووزشییه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و هه‌روه‌ها باری پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا پێشكه‌ش به به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
له دووه‌م دانیشتنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه نزیك به تێكڕای ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی، جێگره‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ریی‌و راوێژكاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی تێیدا به‌شدار بوون، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ده‌نگی به گرتنی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كیه‌تیی لاوان له ساڵی 1390دا دا‌و، دواتر سه‌باره‌ت به به‌شداریی‌و راوێژی چالاكانه‌ی ئه‌ندامانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره ده‌ست نیشان كران‌و ئه‌ندامانی هه‌ركام له لیژنه‌كان‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانیان دیاریی كران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا بتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن.