په‌یامی یه‌كیه‌تیه‌كانی خوێندكاران، لاوان‌و ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 10ی خاكه‌لێوه
| |
11-01-1390 هاوڵاتیانی هێژا! | |
جوغرافیای دابه‌شكراوی كوردستاندا چ مێژوویه‌كی خوێناوی‌و پڕ له
كوێره‌وه‌ری‌و كاره‌ساتی تێپه‌ڕاندووه‌و بۆ گه‌یشتن به سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك تا چ راده‌یه‌ك ناچار به گیانبازی‌و فیداكردنی ڕۆِڵه به‌نرخه‌كانی بووه. یادی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی 10ی خاكه‌لێوه هه‌روه‌ها ئاستی دڕنده‌یی‌و بێگانه‌بوونی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو بایه‌خه مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كان ئاشكرا ده‌كات. دوژمنانێك كه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پاوانكراوی خۆیان، له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌باتی
رزگاریخوانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌زاران رۆڵه‌ی مافخواز‌و ده‌یان سه‌رداری بلیمه‌تی ئه‌م گه‌له‌یان له ژێر گیۆتینی بیری ته‌سك‌و دۆگم ئه‌ندێشانه‌ی خۆیاندا قوربانی كردووه‌و له هیچ تاوانێك دژ به خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان درێغیان نه‌كردووه. | |