شاندێكی یه‌كییه تی لاوان سه‌ردانی كۆمه‌ڵیك له رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به لاوان له شاری سلێمانیان كرد
رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 18/7/1389ی هه‌تاوی هه‌ئیه‌تێكی یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به لاوان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا .
هه‌ئیه‌ته‌كه به‌سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز دارا ناتق سكرتێری گشتی و به هاورێیه‌تی فوادخاكی ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری گشتی لاوان، هێدی رازین و رۆژین به‌هرامی ئه‌ندامانی جێگری به‌رێوه‌به‌ری و كه‌یوان رادفه‌ر كادری لاوان له یه‌كه‌م دیداردا چاویان كه‌وت به هه‌ئیه‌تێكی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رستی به‌رێز هیواحه‌مید سكرتێری گشتی ئه‌و رێكخراوه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه‌وت. له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و كاری هاوبه‌ش كرایه وه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و كرا وه‌ك دوو رێكخراوی ئه‌ندام له یه‌كیه‌تی لاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی سوسیالیست‌دا به پرۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه له پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی لاوانی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردیتان بۆ بیروڕای گشتی جیهان تێبكۆشن. هه‌روه‌ها تاوتۆ كردنی هه‌ڵومه‌رجی ئێستای لاوان له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كان بوو كه هه‌ر دوولایه‌ن زۆر به وڕدی له‌و پیوه‌ندییه‌دا ئاڵ‌و گۆری بیروڕایان كرد.
هه‌ئیه‌تی لاوان له دیداری دووهه‌مدا چاویان كه‌وت به رێكخراوی ئاینده‌ی لاوان و خوێندكارانی كوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز ئاسۆمه‌جید سكرتێری رێكخراو و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و له‌و دیداره‌دا پێداگری له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش بۆ لاوانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرایه‌وه و پێی له‌سه‌ر به‌هێزتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرا .
هه‌ئیه‌تی لاوان له دیداری كۆتاییدا چاویان كه‌وت به لاوانی پارتی پێشكه‌وتنخوازی كوردی سوریا و هه‌روه‌ها به‌رێز عه‌لی شه‌مدین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته و كێشه و گرفته‌كانی لاوانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له دیداره‌كه‌دا باسی لێكرا .