له رۆژانی شه‌ممه و یه‌کشمه رێکه‌وتی 17،18 ئوکتۆبر کۆبوونه‌وه‌ی به‌رێوبه‌ری‌گشتی لاوانی سوئێد به به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی به‌رێوبه‌ری لاوان له وه‌ڵاتی سوئێد و هه‌روه‌ها کاک لۆقمان ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی لاوان دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به‌رێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی به‌رێوبه‌ری له سه‌ر کێشه و گرفته‌کانیان له ناو رێکخراوه که‌یان که له ئه‌و ماوه‌یه‌دا هه‌یانبو‌ه له‌گه‌ڵ کاک لۆقمان باس کرد و له درێژه‌ی ئه‌و باسانه‌دا پێشنیاراتێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه و گرفتانه کرا، له ئاکامدا بریاری به‌رنامه‌ی کاری لاوان له سێ مانگی داهاتوو په‌سه‌ند کرا.
له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یدا بڕیار درا که ده‌وره‌گه‌لێکی کولتووری و په‌روه‌رده له بواره‌کانی سیاسی و ته‌شکیلاتی بۆ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی شاره‌کان به‌رێوه بێچێت. و هه‌روه‌ها دانان و رێکخستنی گرووپی هه‌ڵپه‌رکێ و شان‌و له کومیته ی شاره‌کان له بریاری کاره‌کان دانرا،له درێژه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له دانانی سمینارێک بۆ به‌رێز شادیه حیده‌ری ئه‌ندامی پارلمانی سوئێد کرا.
پێویست به باس کردنه که له ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه به به‌شی پێوه‌ندیه‌کان ئه‌و ئه‌ر‌که ئه‌سپێردرا که پێوه‌ندی لاوانی سوئێد له‌گه‌ڵ لاوانی ئه‌حزابی سوئێدی وه‌کۆ حزبی سه‌وز ، حزبی چه‌پ ،سوسیال دێمۆکرات‌دا پێته‌وتر بکات.
له درێژه ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه به‌رێز کاک لۆقمان باسێکی تێروته‌سه‌ڵی له سه‌ر چه‌مکی ستراتێژی و سیاست پێشکه‌ش کرد که به به‌شداری زۆری ئه‌ندامه‌کان له باسه‌که ڕوبه‌ڕو بوو.
کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی لاوان دێمۆکرات کوردستان ئێران
له وه‌ڵاتی سوئێد