په‌یامی پیرۆزبایی یه‌كیه‌تیه‌كانی لاوان، ژنان و خوێندكارانی دێمۆكراتی كردستانی ئێران
به بۆنی 26ی سه‌رماوه‌ز
سه‌ره‌تا به نێوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوان، ژنان و خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، پیرۆزبای گه‌رمی خۆمان به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاراسته‌ی ئه‌ڤینداران و رێبوارانی رێگای رزگاری گه‌ل و نیشتمان و خه‌لكی وه‌لات پارێز و ئازادیخوازی كوردستان و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه فیداكار و سه‌ربه‌رزه‌كانی حدكا ده‌كه‌ین و له هه‌مبه‌ر فیداكاری و له خۆبردوویان دا كرنۆش ده‌به‌ین.
26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه ولاتپارێز و شۆرشگێره‌كانی كوردستان و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ده‌یان سال خه‌بات و قوربانی دان و له خۆبردوویی رۆله ئازادیخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه ئاَلای خه‌باتیان شه‌كاوه راگرتووه و له مه‌ته‌رێزی خه‌بات و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان دا هه‌وڵی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی هۆڤانه و دژی مرۆڤیی داگیركه‌رانی كوردستان ده‌ده‌ن. ئه‌و تێكۆشه‌رانه بۆ ده‌سته‌به‌ر بوون و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ره‌نگاری دۆژمنانی كورد ده‌بنه‌وه و له پێناو مسۆگه‌ر كردنی ئازادی و دێمۆكراسی دا تێده‌كۆشن.
پێشمه‌رگه هێمای ئاشتی و هاواری گه‌لێكی چه‌وساوه‌یه. پێشمه‌رگه هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی چیاسه‌ركێشه‌كانی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌لێكی مافخوراو. پێشمه‌رگه ئازادیخوازێكی به بیر و باوه‌ره كه له هه‌ناوی گه‌لێكی بنده‌سته‌وه هه‌ڵقولاوه و بۆ رزگاری نه‌ته‌ویه‌ك و داڕمانی قه‌ڵای دیكتاتۆری، تا دوادلۆپی خۆێن، تا دوا هه‌ناسه‌ی ژین به‌ره‌و لوتكه‌ی هه‌رمان و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت و له ره‌وتی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به دێمۆكراسی و ئازادی‌دا، له هه‌موو بواره‌كانی مێتوَدی خه‌باتی ئاشتیانه كه‌لك وه‌رده‌گرێت. بیروباوه‌ر، هێز، ئیراده و خۆراگریی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه سه‌لمێنه‌ری زیندووبونی نه‌ته‌وه‌یه‌كن، خۆلقێنه‌ری ده‌یان و سه‌دان شانازی جۆراوجۆر له مێژووی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كوردن. چه‌كی پێشمه‌رگه، بیری پێشمه‌رگه و هێز و ئیراده‌ی پۆلاینی پێشمه‌رگه له سه‌رماوه‌زی سه‌رمالێدراوه‌وه ده‌روانێته به‌هاری وه‌رزی ژیان و حه‌سانه‌وه و سه‌ركه‌وتن.
پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌كان!
ئێمه لاوان، ژنان و خۆێندكارانی ئازادیخوازی كوردستان ئه‌مرۆ وێرای ئه‌ڤیندارانی ناوی به‌رز و پیرۆزتان به دڵی پڕ له هیوا و ئه‌مه‌گناسیه‌وه، رێز له ده‌یان ساڵ خه‌باتی پڕ له شانازی، سه‌روه‌ری، فیداكاری، مه‌زنی و له خۆبردوویی ئێوه شۆڕشگێڕانی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ران و رێبوارانی رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌گرین و 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پیرۆزی پێشمه‌رگه له ئێوه و خه‌لكی خۆراگری كوردستان و هه‌موو ئه‌ڤیندارانی ئامانجی به‌رزی رزگاری نیشتمان پیرۆز ده‌كه‌ین.
به سپاسه‌وه
یه‌كیه‌تیه‌كانی لاوان، ژنان و خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
26ی سه‌رماوه‌زی 1389ی هه‌تاوی