ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به لاوان، گه‌نجان، خوێندكاران‌و قوتابیان رێكه‌وتی 2ی ره‌شه‌مه‌ی 1389 له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوان كۆبوونه‌وه‌و ره‌وشی نائارمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.و له کوتاییدا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا هه‌ڵوێستی خۆیان ده ربری.
ئه‌و رێكخراوانه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خۆپیشاندانی هێمنانه مافی هه‌ر كه‌سه به‌ڵام به مه‌رجێك باری ئارامی هه‌رێمی كوردستان تێك نه‌دا‌و خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوازی مه‌ده‌نییانه بێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه شاندێكی یه‌كیه‌تیی لاوان به سه‌رپه‌رشتی دارا ناتق به‌شدار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه داواكارییه‌كانی توێژی لاو به‌تایبه‌تی به ره‌وا له قه‌ڵه‌م درا، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك تاقه به‌شی رزگاركراوی كوردستان كه جێی هیوای هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه، كرایه‌وه‌و، ئاماژه به‌وه‌درا نابێت ئیزن به دوژمنانی كورد بدرێ له‌م جۆره كرده‌وانه بۆ تێكدانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵك وه‌ربگرن.
شایانی باسه فواد حه‌قیقی، جێگری سكرتێر‌و، فه‌لاح ره‌حیمی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له سلێمانی سكرتێری گشتییان هاوڕێیه‌تی ده‌كرد.
له كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێكخراوه‌كانی به‌شدار له به‌یاننامه‌یه‌ك دا هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان خسته‌ڕوو، كه ئه‌مه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجان و قوتابیان و خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان
ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه وه‌ك رێكخراوه‌كانی لاوان و قوتابیان و خوێندكاران له‌كوردستاندا رۆژی21-2 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان كۆبووینه‌وه‌و ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌مان بڵاوكرده‌وه .
لاوانی خۆشه‌ویست...
چه‌ند رۆژێكه باری نائارامی و پشێوی به‌هه‌رجۆرێك بێت له‌شاری سلێمانی و چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی تری كوردستان كه‌وتۆته‌وه كه به‌داخه‌وه قوربانی و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و پێمانوایه ده‌كرێت له‌قۆناغی یه‌كه‌می كرداره‌كانه‌وه به‌شێوازێكی تر زۆر هێمن تر ئه‌نجام بدرێت.
گه‌نجان و لاوانی ئازیز، خوێندكاران و قوتابیان...
خۆپیشاندان و راده‌ربڕین و داخوازییه ره‌واكان به‌مافێكی سه‌ره‌كی هه‌رتاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌زانین كه پێویسته له‌لایه‌ن ئیداره‌و حكومه‌تی خۆماڵی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا پارێزراو بێت. خه‌باتی بێوچانی گه‌لی كورد‌و قوربانیدان و فیداكاری له‌دێر زه‌مانه‌وه خوێنی زۆری لاوانی تیابه‌خشراوه سه‌رئه‌نجام ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ به‌رهه‌مهاتووه له‌ڕوانینمان بۆكارو به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌و مانایه نه‌بێت كه تێبینیمان نه‌بێت، به‌ڵام ناكرێت هه‌موو خزمه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كانمان پشتگوێ بخه‌ین، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه كه‌وا یه‌ك یه‌ك ئه‌م ده‌ستكه‌وته بپارێزین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین له‌ڕێی به‌شداریكردن و ئاڕاسته‌كردنی ره‌خنه‌و داواكانمان به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه.
ئێمه له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ده‌ستكه‌وته‌كان له‌پاڵیاندا سه‌رنج و تێبینی خۆمان هه‌یه ئه‌ویش به‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت زیاتر گرنگی بده‌ن به داواكارییه‌كانی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كاری جدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان بكه‌ن و حزب دووربێت له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی داموده‌زگا حكومییه‌كان، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیداره‌یه‌كی ته‌كنۆكرات به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌لیكارو دامه‌زراندن بخرێته ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كان و خزمه‌تگوزاری به‌بێ جیاوازی و به‌پێی پێویستی ناوچه‌و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان له‌شارو شارۆچكه‌و دێهاته‌كان جێبه‌جێبكرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا نه‌درێت پله‌و پایه بۆ مه‌رامی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران به‌بێ جیاوازی و له هه‌ر شوێنێك بێت جێبه‌جێبكرێت.
سه‌باره‌ت به‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه ده‌خوازین كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نه‌درێت خۆپیشاندانه‌كان ناشرین بكرێن، به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگای هیوای هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانه‌و رێگا به‌ناحه‌زان و دوژمنانی كورد نه‌درێت ئه‌م خۆپیشاندانانه بۆ تێكدانی ئه‌زموون و ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت .
داواكارین له‌لاوانی خۆشه‌ویست رێگا نه‌ده‌ن به‌قسه‌ی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك و گروپێك فریو بدرێن و خۆیان خاوه‌نی ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیانبن و داواكاری به‌رزبكه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داواكارین له‌لایه‌نه‌كان چ له ناو حكومه‌ت هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كان گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن له‌مدیده‌وه ده‌خوازین داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی كاری جدی و ته‌واوی بۆ بكرێت و قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كان و برینداره‌كان بكرێته‌وه‌و كۆتایی به‌م پشێوی و نائارامییه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌شێوێت، بۆیه وه‌ك رێكخراوه‌كان گه‌یشتینه ئه‌م ده‌ر ئه‌نجامه:
1- راگه‌یاندنی كه‌مپینێك بۆ ئارامی و هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه.
2- پێكهێنانی وه‌فدێكی هاوبه‌ش له‌نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كان بۆ سه‌ردانی خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه حزبی و حكومی و په‌یوه‌ندیداره‌كان.
3- سه‌ردانی ته‌واوی برینداره‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كان
ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون بریتین له:
1ـ یه‌كیه‌تیی لاوانی دیموكراتی كوردستان
2ـ رێكخراوی ئازادی لاوان
3ـ یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
4ـ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
5ـ رێكخراوی لاوانی كوردستان
6ـ ماڵی گه‌نجانی كوردستان
7ـ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له كوردستانی عێراق
8ـ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستان
9ـ ده‌ست پێشخه‌ری رۆژئاوای كوردستان
هه‌روه‌ها ده‌یان رێكخراوی دیكه‌ش پشتگیری ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یان كرد