به‌ڕێوه‌چوونی چوارشه‌ممه سووری له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه
ئێواره‌ی سێ شه‌ممه، 24ی ره‌شه‌مه‌ی 1389، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران رێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه سووری له كه‌مپی ئازادی له نزیك شاری كۆیه به‌ڕێوه برد.
ئاگری
رێوڕه‌سمی چوار شه‌ممه سووری، كه یه‌كێك له جێژنه دێرینه‌كانی ئێرانییه‌كانه، له‌لایه‌ن هێرۆ جڵدیانی، سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، هه‌ڵكرا.
رێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌سووری له ئێواره‌ی دوایین سێ شه‌ممه‌ی هه‌موو ساڵێك دا به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر‌و، گێڕانی شای‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ به ده‌وریدا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م رێوڕه‌سمه ته‌نیا له‌لای ئێرانییه‌كان باوی هه‌یه.
له رێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌سووری
ئه‌مساڵیشدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و ئه‌ندامان‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌شدار بوون‌و به گێڕانی شای‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ رێزیان له‌م رۆژه نه‌ریتییه گرت.
شایانی باسه رێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه سووری له‌نێوخۆی ئێرانیش، سه‌ره‌ڕای زاڵبوونی فه‌زای تووندی ئه‌منییه‌تی، به‌شێوه به‌ربڵاو به‌ڕێوه چوو. له تاران خه‌ڵك دروشمی دژه حكوومه‌تیان گوته‌وه‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كان له كوردستانی ئێرانیش
خه‌ڵك زۆر به گه‌رم‌و گوڕییه‌وه، به‌بێ گوێدان به ره‌وشی دژواری ئه‌منییه‌تی، رێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه سووریا‌ن به كردنه‌وه‌ی ئاگر له شوێنه گشتییه‌كان‌و شای‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی به‌كۆمه‌ڵ، به‌ڕێوه برد.