رێكه‌وتی 23ی ره‌زبه‌ری 1389ی هه‌تاوی شةشمين كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به به‌شداریی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامان ئه‌سڵی‌و جێگره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی له بنكه‌ی سكرتاریه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دا به‌ڕێوه چوو.
كۆبوونه‌وه به پاراستنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی بۆ رێز گرتن له خه‌باتی شه‌هیدانی رێی رزگاریی كوردستان ده‌ستی پێكرد. سه‌ره‌تا دارا ناتق، سكرتێری گشتی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند‌و دواتر باسێكی له‌سه‌ر وه‌زعییه‌تی یه‌كیه‌تیی لاوان له به‌شه‌كانی پێوه‌ندیی، ته‌شكیلات، ئاموزش‌و هه‌روه‌ها ته‌شكیلات، پێوه‌ندییه‌كانی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانیان پێشكه‌ش كرد‌و خاڵ به‌هێز‌و لاوازه‌كانی هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌ست نیشان كرد.
دوای وته‌كانی به‌ڕێزیان، هه‌ر یه‌ك له به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به كاره‌كانی پێوه‌ندیدار به به‌شه‌كانی خۆیان‌و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانیان له‌باره‌ی كاروباره‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوو كه‌س له هاوڕێیانی به‌ڕێوه‌به‌ریی واته: فواد خاكی به‌یگی، وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندن‌و هێدی رازین، وه‌ك به‌رپرسی ئاموزش، بۆ هه‌یئه‌تی ئیجرائی هه‌ڵبژێران.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چوار كه‌س له ئه‌ندامانی لاوان بۆ پێوه‌ندییه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و به‌شه‌كانی ئاموزش‌و راگه‌یاندن، وه‌ك راوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی هه‌ڵبژێران.
له دوایین به‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر مجدبوون له‌سه‌ر كاروباره‌كان‌و پێویستیی لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هه‌رچی باشتر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له به‌شه جۆراوجۆره‌كان دا، كرایه‌وه