شاندێكی رابوونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان لقی كۆیه، سه‌ردانی كومیته‌ی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی ئێرانیان كرد
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 8ی جوزه‌ردان، شاندێكی ڕابوونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان لقی كۆیه پێكهاتوو له به‌ڕێزان كه‌ریم عه‌بدولمه‌جید به‌رپرس، سه‌ریاس جه‌لال ئه‌ندام، رێشوان مه‌ولوود و ئارام ئه‌زیز كادره‌كانی لقی نێوبراو سه‌ردانی كومیته‌ی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی ئه‌وكومیته‌وه پێكهاتوو له‌به‌ڕێزان كه‌یهان یووسفی به‌رپرسی گشتی، جه‌عفه‌ر موبه‌شرنیا به‌رپرسی به‌شی ئامووزش، جه‌لال خاڵخاڵ به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌كان و سه‌عدی ئازره‌خش به‌رپرسی به‌شی ته‌شكیلاتی كومیته‌وه پێشوازیان لێكرا.
وێڕای به‌خێرهاتنكردن له شاندی میوان، سه‌ره‌تا باسێك له سه‌ر گرینگی پێوه‌ندیگرتن و باندۆره‌كانی له نێوان رێكخراوه سنفییه‌كان به تێر و ته‌سه‌لی باس كرا و پیوه‌ندیگرتنیان به ره‌مزی به‌یه‌كه‌وه‌بوونی لاوانیان زانی.
دواتر باسێك له سه‌ر ره‌وشی لاوان له باشووری كوردستان و رۆژهه‌لاَتی كوردستانی هه‌ریه‌ك به‌پێی زرووف كرا‌و شێوه‌ی خه‌باتی هه‌ردوولا له دوو ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه شرۆڤه كرا.
له‌كوتاییدا پێداگری له سه‌ر چه‌ندپلانی هاوبه‌ش بۆ لاوانی هه‌ردوو لا و به‌رده‌وامیی پێوه‌ندییه‌كان كرا.
كومیته‌ی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
8ی جوَزه‌ردانی 1390ی هه‌تاوی